ڕێنمای پزیشكێكی ڕوسی بۆ توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
تاتیانا ڕیبكا پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی دڵه له ڕوسیا و چه‌ند ڕێنماییه‌ك پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات و چاكبونه‌ته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت ئه‌و كاته‌ی حاڵه‌تی كۆكه‌ی توندت هه‌بوو و پله‌ی گه‌رمای له‌ش زۆر به‌رز بوو ئه‌وه زۆر گرنگه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری پێویست بگرنه به‌ر.
ڕیبكا ده‌شڵێت" له ئێستادا سیستمێكی دیاریكراو هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا و ته‌نها له ماڵه‌وه وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست به‌سه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه دۆخی زۆر خراپ نه‌بێت.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر دوای چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه كه‌سی نه‌خۆش به‌رده‌وام هه‌ستی به ماندوێتی كرد ئه‌وه باشتر وایه ڤیتامین دی و كۆمه‌ڵه‌ی‌ڤیتامین B بخوات و جگه له‌وه‌ش نابێت نه‌خۆش زۆر خۆی ماندوو بكات و ده‌بێت پشوو بدات و ڕۆشتن به پێ زیاتر بكات.