گۆشت بۆ ماوه‌ی چه‌ند له‌ناو به‌فرگردا هه‌ڵده‌گیرێت؟
ڕاچڵه‌كین-
باشترین ڕێگه بۆ پاراستنی گۆشت كامه‌یه؟ هه‌رچه‌ند گۆشت له‌ناو به‌فرگردا بێت كێشه‌ی نابێت؟ كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمان و خۆراكی سعودی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه و باشترین ڕێگا بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشت ڕوون ده‌كاته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی گۆشت به فرێشی بمێنێته‌وه باشتر وایه دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كه ته‌نها دوو كاتژمێر له ده‌ره‌وه‌ی به‌فرگر دابندرێت و پارچه بكرێت و به گوێره‌ی پێویست بۆ به‌كارهێنان دواتر بخرێته ناو به‌فرگره‌وه.
گۆشت له‌ناو سه‌لاجه بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ هه‌ڵدگیرێت و له به‌فرگردا 4-6 مانگ ده‌كرێت هه‌ڵبگیرێت هاوكات قیمه و زمان و گورچیله و جگه‌ر و دڵ ته‌نها ڕۆژێك بۆ دوو ڕۆژ له سه‌لاجه‌دا هه‌ڵده‌گیرێت و له به‌فرگردا 3-4 مانگ و گۆشتی كوڵاو 3-4- ڕۆژ له‌ناو سه‌لاجه‌دا و 2-3 مانگ له به‌فرگردا هه‌ڵده‌گیرێت.