دوای توشبوون به‌ كۆرۆنا كه‌ی‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت؟

تەندروستی

06/08/2020     ژمارەی بینراو 473

دوای توشبوون به‌ كۆرۆنا كه‌ی‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت؟


ڕاچڵه‌كین-


بێگومان 80% حالەتەکانی کۆڤید یان تووش بوو بە کۆرۆنا لەمالەوە چارەسەر دەکرێن و پێویست ناکات بچیتە نۆرینگه‌ و سەنتەرەکان و ببیته‌ هۆی گواستنەوەی زیاتر بۆ کەسانی تر، دكتۆر هیوا پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناو له‌م بابه‌ته‌دا ڕونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ی پێویسته‌ كه‌سی توشبوو سه‌ردانی پزیشك بكات.

1- ئەگەر هەناسەتەنگیەکی کەمت هەبوو وە ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا لە نێوان 91 تا.. 94 بێت بە ئامێری پەلس ئۆکسیمیته‌ر.

2- كاتێك کەمێک هەناسەی تەنگ بوو، لە گروپە مەترسیدارەکان بێت وەک، شێرپەنجە بەرگری لەشی لاواز بێت
یان كه‌سی نه‌خۆش تەمەنی لە سەرووی 65 سالی بێت یان ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک شەکرە و نەخۆشی دڵ و فشاری خوێن و قەلەوی وەیان دووگیان بێت، هەروەها لە جگەرەکێشەکان دا .

3- هەروەها ئەگەر هەناسەتەنگیەکی مامناوەندی هەبێت لەهەر کەسێک دا (واتە نەتوانێت ئیش و کاری ڕۆتینی و ڕۆژانەی خۆی جێ بەجێ بکات لەبەر هەناسە سواری)

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن