7 زانیاری ده‌بێت پیاوان لێی به ئاگابن كاتێك خانمێك خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
مه‌رج نییه هه‌موو كات ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ سه‌رسامیت پێی و خۆشت ده‌وێت ئه‌ویش به هه‌مان شێوه هه‌مان هه‌ستی بۆ تۆ هه‌بێت، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌رازیلی كه سه‌نته‌ری "سیبرای" بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردۆته‌وه ڕێنموی ئه‌و پیاوانه ده‌كات كاتێك له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
1-ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت ئه‌مه مافێكی سروشتی خۆیه‌تی:
پیاوان ده‌بێت به‌رچاو ڕوون بن و ئه‌وه باش بزانن كاتێك له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه قبوڵ ناكرێن ئه‌وه مافێكی ئافره‌ته‌كه‌یه و ده‌بێت ئه‌مه‌ش زۆر به ئاسایی وه‌ربگرن.
2-باشتر وایه بیر له هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ی بكه‌یته‌وه:
مه‌رج نیه پاره و جوانی هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تۆ بێت هه‌ندێكجار نواندنی ڕه‌فتارێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌كرێیت.
3- به‌سه‌ر خۆتدا هه‌ڵمه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئه‌و ڕازی بكه‌یت:
به‌شێك له پیاوان زۆر باسی تایبه‌تمه‌ندی و كه‌سایه‌تی و ئازایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئافره‌تێك ڕابكێشن كه مه‌به‌ستیانه به‌ڵام چاوه‌ڕوانی پیاوه‌كه له شوێنی خۆی ده‌رناچێت و ئافره‌ته‌كه قبوڵی ناكات.
4-سێكس با ته‌نها بابه‌تی مێشكی تۆ نه‌بێت:
خانمان زۆر زیره‌كن له ناسینه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌تا و كۆتاییان سێكسه و زانستی ده‌رون ناسی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه هه‌ستی شه‌شه‌می خانمان بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پیاوانه به‌هێزه و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه پیاوێك ته‌نها له‌به‌ر سێكس ئه‌وانیان بوێت.
5-هه‌ندێكجار هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه ئافره‌ته‌كه خۆیه‌تی نه‌ك تۆ:
هه‌ندێكجار هۆكاری تایبه‌ت هه‌یه له ژیانی ئافره‌ت كه واده‌كات پیاوێك بۆ ژیانی ڕه‌ت بكاته‌وه و پیاوان ده‌بێت له‌م بابه‌ته‌دا زیره‌ك بن و تێبگه‌ن كه هۆكاره‌كه چییه.
6- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێك له یه‌ك كاتدا:
هیچ ئافره‌تێك به پیاوێك ڕازی نابێت كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئافره‌تدا هه‌بێت له یه‌ك كاتدا وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی تۆی پیاو ڕازی نابیت هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێك جگه له تۆ په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
7- پیاوانه بیر له ڕه‌تكردنه‌وه‌كه بكه‌ره‌وه و منداڵانه ڕه‌فتار مه‌كه:
ئه‌و پیاوانه‌ی قبوڵی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئافره‌تێك ده‌كه‌ن و له بابه‌ته‌كه تێده‌گه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌ن پیاوانێكی به‌هێزن نه‌ك ببنه هۆی دروستكردنی كێشه بۆ ئافره‌ته‌كه.