پیاوێك لوتی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕی
ڕاچڵه‌كین-
دوای 10 هه‌فته له ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ئافره‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی ئاسایی بكاته‌وه بڕیاری ئه‌وه‌یدا سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی جوانكاری بۆ لوتی بكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ پرس چۆته ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه لوتی بڕاوه.
ئه‌م ڕوداوه له ئه‌فغانستان ڕویداوه و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان %87 ی ئافره‌ته ئه‌فغانیه‌كان ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی جه‌سته‌ی و سێكسی و ده‌رونی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سوكار و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانه‌وه و به به‌كارهێنانی چه‌قۆ و مه‌قه‌ست و تێزاب ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و زاركا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆكه‌ی گیرفانی لوتی بڕاوه.
زاركا 10 ساڵه هاوسه‌رگیری كردوه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه و خاوه‌نی كوڕێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵه و چه‌ندینجار هاوسه‌ره‌كه‌ی ئازاریداوه به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد بگاته ئه‌م دۆخه"