ڤیدیۆ: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت خۆشی ڕۆژی هاوسه‌رگیری دوو هاوسه‌ری تێكدا
ڕاچڵه‌كین-
كاری چه‌ندین هاوڵاتی ئاهه‌نگی چه‌ندان بووك و زاوا و منداڵبوون و نه‌شته‌رگه‌ری چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت تێكچوو و به‌شێك له‌وان گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌شێكی دیكه‌ش ئه‌و ڕۆژه بۆیان بوو به ناخۆشترین یادگاری ته‌مه‌نیان.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌ون له ڕۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یاندا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن یاده‌وه‌ریه‌كی شاهانه تۆمار بكه‌ن به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت خۆشیه‌كه‌ی لێ تێكدان و دیار نییه ئه‌م دوو هاوسه‌ره دوای ته‌قینه‌وه‌كه چیان لێ به‌سه‌ر هاتووه.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه كه زیاتر لەپێنج هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 150ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه كردوه كه دوو هه‌زار و 700 تۆن له مادده‌ی "نیتراتی ئامۆنیۆم" له كۆگایه‌كدا ته‌قییوه‌ته‌وه، دەشڵێن کە تەقینەوەکە لەکاتی له‌حیمكردنی ده‌ره‌چه‌یه‌كی بچوك لە شوێنی هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنییانە روویداوە و کاری لەحیمکردنەکە بۆ ئەوە بووە لەو دەرەچە بچوکەوە ماددە تەقێنەرەکە دزە نەکات یان دەستی بۆ نەبرێت.