بارودۆخی لوبنان.. ئەنجوومەنی ئاسایش كۆدەكاتەوە

جیهان

10/08/2020     ژمارەی بینراو 225

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی  بارودۆخی لوبنان و تەقینەوەكانی بەیروت سازدەكات. 
 
ئەندامانی ئەنجوومەنەكەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەیانەوێت چارەسەرێك بۆ بارودۆخی نائاسایی لوبنان بدۆزنەوە.

سێشەممەی رابردوو، تەقینەوەیەك لە بەندەری بەیروت روویداو بەهۆیەوە نزیكەی 160 كەس گیانیان لەدەستداو، زیاتر لە 6000  كەس برینداربوون  و نزیكەی 20 كەسیش بێسەرشوێن ماونەتەوە. زیانە مادییەكانی تەقینەوەكانیش بە نزیكەی 10 تاوەكو 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

دوێنێ یەكشەممە،كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ ژمارەیەك لەسەركردەی وڵاتان لەرێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجامدرا بەئامانجی كۆمەككردنی گەلی لوبنان و بەهاناوە چوونی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی ئیمانوێ ماكرۆن-ی سەرۆكی فەڕەنسا بێت، لەو كۆنگرەیەدا وڵاتان بەڵێنیان داوە بە دابینكردنی  بڕی 253 ملیۆن یۆرۆ (298 ملیۆن دۆلار) وەك هاوكاری بەپەلە بۆ لوبنان و دابینكردنی چەند پرۆژەیەكی پێویست بۆ هاوڵاتیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن