بهوێنه: سامان عومهر بۆ كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بهداخه
ڕاچڵهكین-
هونهرمهند سامان عومهر لهڕێی بڵاوكردنهوهی چهند وێنهیهكی یادگاری لهگهڵ هونهرمهندی كۆچكردوو سابیر كوردستانی خهمباری خۆی بۆ كۆچی دوایی ئهم هونهرمهنده دهربڕیوه و نوسیویهتی" لالەگیان تۆش بە جێت ھێشتین ئاگرت خستە ناودڵمان"
دکتۆر رەنج عوسمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسای لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" کەمێک پێش ئێستا بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هونەرمەند سابیر کوردستانی لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە کۆرۆنا کۆچی دوایکرد".
وتیشی:"ماوەی دوو هەفتەیە هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە و لە سەرەتادا باری تەندروستی ناجێگیربوو، بەڵام دواتر باری تەندروستی جێگیربوو، بەڵام دوێنێ جارێکی دیکە باری تەندروستی تێچکوو، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی بەڵام ئەمشەو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
سابیر محەمەد ئەحمەد - سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کوڕێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە یٔێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد.