پزیشكێك: له‌كاتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نابێت مه‌ی بخورێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆژی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نابێت مه‌ی بخورێته‌وه" ئه‌مه وته‌كانی گه‌وره پزیشكێكی پسپۆڕی بواری ئالوده‌بوونه به خواردنه‌وه كحولیه‌كان و مادده هۆشبه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوسیا" یفگینی بریۆن"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" پێم وایه هه‌موو جۆره ده‌رمانێك و به ڤاكسینی كۆرۆناشه‌وه به‌رگه‌ی مه‌ی ناگرن چونكه به‌رگری له‌ش دوای خواردنه‌وه‌ی مه‌ی لاواز ده‌بێت و به‌مه‌ش ڤاكسینه‌كه ناتوانێت كاری خۆی بكات"
شایه‌نی باسه ڕۆژی 11 ی ئه‌م مانگه حكومه‌تی ڕوسیا ئاشكرای كرد ڤاكسنی كۆرۆنایان به‌رهه‌مهێناوه و ناویان ناوهSputnik – V و ئه‌مه‌ش به ناوی یه‌كه‌م كه‌شتی ئاسمانیه كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ساڵی 1957 ناردویه‌تی بۆ بۆشایی ئاسمان.