پشكنینێك له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا خانمان له مردن ڕزگار ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی تیایدا هاتوه پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ته‌مه‌نی 40 ساڵیه‌وه له‌جیاتی 50 ساڵی توانای ڕزگاركردنی خانمانی هه‌یه له مردن.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر 160 هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه له هه‌ریه‌ك له ئینگلته‌را و ویلز و به‌نزیكه‌ی 23 ساڵ چاودێری دۆخی ته‌ندروستی ئافره‌ته‌كان كراوه و زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی پشكنین یه‌ك ساڵ زوتر توانای ڕزگاركردنی ژیانی ئافره‌تێكی هه‌یه له كۆی 1000 ئافره‌ت له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
زیانه‌كانی پشكنینی زۆر:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌مه‌نیان 50-70 ساڵه و له به‌ریتانیا ده‌ژین 3 ساڵ جارێك پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی ئه‌م پشكنینه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه ناكرێت كه ته‌مه‌نیان كه‌متر له 50 ساڵه چونكه مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مه و شانه‌كانی مه‌مكیان چڕتره به به‌راورد به ته‌مه‌نی زیاتر و به‌هۆیه‌وه ئاسان نابێت خوێندنه‌وه‌ی وێنه‌ی تیشكی مه‌مك كاتێك بۆیان بكرێت و نابێت زیاتر له پێویست پشكنین بكرێت چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه تیشكه‌كان هۆكاری تێكچونی بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان بێت و به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه.