ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤاكسینه ڕوسیه‌كه به چالاكی ئاشكرا كرا
ڕاچڵه‌كین-
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری " گامالی" ڕوسی تایبه‌ت به په‌تا و زانستی بایلۆجی "ئه‌لیكسه‌نده‌ر گینسبۆرگ" ئاشكرای كرد ڤاكسینه ڕوسیه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه توانای هه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی به‌كارده‌هێندرێت.
گینسبۆرگ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی هه‌ندێك كه‌س دژایه‌تی ڤاكسینه ڕوسیه‌كه ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ڕه‌خنه گرتن په‌یوه‌ندی به كێبڕكێوه نییه.
ڕۆژی سێ شه‌مه 11 ی 8 یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا له جیهاندا تۆماركرا كه له‌لایه‌ن زانا ڕوسیه‌كان به‌رهه‌مهێندراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه پزیشك و مامۆستایان له كۆتای ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی 9 ڤاكسینه‌كه‌یان پێبدرێت.