له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان ساز كرد ده‌ستگیركران
ڕاچڵه‌كین-
پۆلیسی مه‌غریب شه‌وی دوو شه‌ممه له‌سه‌ر سێ شه‌ممه بووك و زاوایه‌كی ده‌ستگیر كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان له شاری " تطوان " له باكوری مه‌غریب ساز كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌ی له ئێستادا له وڵات‌دا هه‌یه و ڕێكخستنی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه كراوه له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی دۆخی كۆرۆنا له وڵاته‌كه.
پێگه‌ی " پرێس تطوان" ی ناوخۆی ئاشكرای كردوه ئه‌م بوك و زاوایه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان ساز كردوه و به ئاپۆڕای ئۆتۆمبێله‌كه‌یان چونه‌ته ناوه‌ڕاستی شار بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی یاده‌وه‌ری له‌م شوێنه تۆمار بكه‌ن.
له‌به‌ر دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له‌لایه‌ن ئه‌م دوو تازه هاوسه‌ره و میوانه‌كانیان پۆلیس هه‌مویانی ده‌ستگیر كردوه چونكه ڕێنماییه‌كانیان شكاندوه و ئێستا مه‌غریب له قۆناغی سێهه‌می كه‌ره‌نتینه‌دایه و شاری تطوان زۆرترین ژماره‌ی توشبووانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیادا تۆماركراوه.