دوو كه‌س كلۆریان به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا فرۆشتوه
ڕاچڵه‌كین-
به‌رپرسانی كۆلۆمبیا دوو هاوڵاتیان ده‌ستگیر كرد كه خه‌ڵكی فلۆریدان به تۆمه‌تی فرۆشتنی كلۆر ی تایبه‌ت به سپی كردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگ به چاره‌سه‌ری جادووی كۆرۆنا.
ئه‌م دوو هاوڵاتیه ئه‌مه‌ریكیه مادده‌ی " دووه‌م ئۆكسیدی كلۆر" یان به‌ناوی مادده‌ی جادووی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا فرۆشتوه و حه‌وت هاوڵاتی به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م گیراوه‌یه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مارك و جۆزیف گرینۆن به یه‌كه‌وه له كلۆر گیراوه‌یه‌كیان دروستكردوه و به‌ناوی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه و مه‌لاریا و ئۆتیزم و ئێستاش وه‌ك چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و هه‌ردوكیان له كڵێسه‌دا كار ده‌كه‌ن و كڵێساكه‌یان له مه‌كسیك و ئوستورالیا و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی دیكه لقی هه‌یه و له هه‌موو لقه‌كانیان ئه‌م گیراوه‌یه‌یان فرۆشتوه.