هۆكار و نیشانه‌كانی نەخۆشی دەردە ڕێوی

تەندروستی

24/02/2020     ژمارەی بینراو 4177

نەخۆشی دەردە ڕێوی

ڕاچڵه‌كین-
ده‌رده‌ ڕێوی جۆرێکە لە رووتانە وە ی قژ یان مووی جەستە بەشێوەی پەڵه‌ بە قەبارەی پچوک و گەورە کە ئەو شوێنە مووی پێوه‌ نامێنێت پێویستە کە هیچ گۆرانکاریەکی بەسەردا نه‌یەت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره‌ ئاشتی پسپۆڕی پێست و جوانکاری ڕونكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واو له‌سه‌ر هۆكار و نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ باس ده‌كات.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ لە هەردوو ڕەگەزدا ڕوودەدات لەتەمەنی ۳٠ بۆ ٦٠ ساڵ زۆرترە بەڵام لە هە موو تەمەنێكدا ڕوودەدات.

هۆکاری دەردە ڕێوی بریتین لە:
1-هەڵە لەسستمی بە رگری لەشدا روو دەدات بەرگری لە ش دژی رەگی مووەکان ئیش دەکات مووەکان لە ناو دەبات.
2- زۆر جار لەیەک خێزاندا چە ند کەسێك هەیەتی لەبەر ئەوە بۆ ماوەیی هۆکارە.
3- هه‌ندێكجار دەردە ڕێوی هاوکاتە لەگەڵ بونی نەخۆشی ڕژێنی دەرەقی و بەڵەکی و ڕۆماتیزم و یان نەخۆشی ریخۆڵه‌.

چۆنیه‌تی چارە سەرکردن:

-هێورکردنەوە ی کەسە توشبووەکە و کەم کردنەوەی سترێس.
-هە ندێک جار لەماوەی ساڵیکدا چاک دەبیت و مووەکە دەگەڕیێته‌وه‌.
-بەکارهێنانی کرێمی ستیروید یان بە شێوەی دەرزی بۆ ئەو شوێنانە کە مووەکە نەماوە لە ژێر چاودێری پزیشکی پێستی پسپۆردا چونکە ئەگەر ڕێژه‌کەی زۆر بێت زیانی زۆرترە.
-بەکارهێنانی دەرمانی ستیروید بەشیَوه‌ی حەب و دەرزی بە پێ تەمەن و زۆری وکەمی حاڵەتەکە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن