ناوی 17 هەزار فەرمانبەری سلێمانی بۆ وەرگرتنی زەوی راگەیەندرا

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2793

راچڵەكین-

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ناوی زیاتر لە 17 هەزار فەرمانبەری بڵاوكردەوە بۆ وەرگرتنی زەوی،  كەبە ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ ناوەكانیان كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئابی 2025 سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ناوی ئەو فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە كە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.

زەویەكانیش دەكەونە چوار ناوچەی جیاواز لە سنوری سلێمانی، كە  بریتین لە تانجەرۆ، گوندی سۆتكە، تاسڵوجە و ناحیەی پیرەمەگرون. 

لینكی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن