راچڵەكین -
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە سبەینێوە دەست دەكات بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەكە.
میدیای فەرمی یەكێتی لە سەرچاوەیەكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە بڵاویكردەوە، سبەینێ پێنجشەممە 28-8-2025، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی دەستپێدەكات.
هەرچەندە تائێستا سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی بە فەرمی هیچ زانیارییەكی لەبارەی ژمارەی ئەو پارچە زەوییانە ئاشكرانەكردووە كە بڕیارە سبەینێ بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكرێت، بەڵام رۆژی 14ی ئەم مانگە، لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەزوانی سلێمانی ئاشكرایكردبوو، 70 هەزار فەرمانبەر لەسنووری سلێمانی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووەو لە ئایندەیەكی نزیكدا لەڕێی تیروپشك-ەوە، 20 هەزار پارچە زەوی دابەشدەكەن.