به‌وێنه.. دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان هه‌یفا بێ ماكیاج ده‌ركه‌وته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
وێنه‌یه‌كی خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "هه‌یفا وه‌هبی" بێ ماكیاج بۆته باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و باس له‌وه‌ش ده‌كرێت هه‌یفا له وێنه‌كه‌دا عه‌ده‌سه‌ی بۆ چاوه‌كانی به‌كارنه‌هێناوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌یفا یه‌كێك بووه له‌و خانمانه‌ی كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت زیانی پێگه‌یشتوه.
وێنه‌گری به‌توانا "محمد سیف ا‌لدین" وێنه‌كه‌ی گرتوه و پسپۆڕی جوانكاری لوبنانی" به‌سام فه‌توح" وێنه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و به‌م وێنه‌یه‌ش هه‌یفا سه‌لماندویه‌تی ته‌مه‌ن ته‌نها لای ئه‌و ژماره‌یه و نه‌یتوانیوه جوانیه‌كه‌ی تێكبدات.
به‌م دواییانه‌ش زۆرینه‌ی ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه‌كان سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م خانمه و به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كاره‌كانی " محمد وه‌زیری" بوون كه كێشه له‌نێوانیاندا دروست ببو و له دادگا سكاڵایان له‌سه‌ر یه‌كتر تۆماركردبوو له‌سه‌ر چه‌ند كه‌یسێك و هه‌یفا براوه‌ی سكاڵاكان بووه.