چوار ڕه‌فتار ده‌یسه‌لمێنێت به‌ڕاستی خۆشی ده‌وێیت

ستایل

24/02/2020     ژمارەی بینراو 5250

چوار ڕه‌فتار ده‌یسه‌لمێنێت به‌ڕاستی خۆشی ده‌وێیت

ڕاچڵه‌كین-

ڕه‌نگه‌ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشویستن ئاسان نه‌بێت به‌ڵام زۆرجار ڕه‌فتاره‌كانی كه‌سێك ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ خۆش ده‌وێت.

1-كاتێك له‌به‌رده‌مته‌ چاوت له‌سه‌ر لانابات:
ئه‌و پیاوه‌ی‌ به‌ڕاستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ خۆش بوێت كاتێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ ده‌بینێت نایه‌وێت چاوی له‌سه‌ر لاببات و ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام ته‌ماشای بكات.

2-بۆ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵت ده‌مێنێته‌وه‌:
هه‌مومان كرده‌وه‌ی‌ باش و خراپمان هه‌یه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ڕابردوت باش نیه‌ و هێشتاش ئه‌و له‌گه‌ڵته‌ و ده‌ستبه‌ردارت نابێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ خۆشی ده‌وێت.

3-زۆر ئاگاداری چۆنیه‌تی ڕه‌فتاركردنیه‌تی له‌گه‌ڵت:
هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات به‌ جۆرێك ڕه‌فتار بكات ئازارت نه‌دات و بێ هیوات نه‌كات ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری تۆ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی‌ تیادایه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ عاشقته‌.

4-گرنگی به‌و ورده‌كاریانه‌ش ده‌دات كه‌ تۆ دڵخۆش ده‌كات:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕاستی تۆی ده‌وێت ته‌نانه‌ت له‌و ورده‌كاریانه‌ش تێده‌گات كه‌ تۆ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت و ئه‌ویش گرنگی پێ ده‌دات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن