راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەك فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەوام لەناو بەڕێوەبەراتییەكەدا رادەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لەفەرمانبەرانی دیوانی پەروەردەی چەمچەماڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پاش وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئاگاداری هەموو لایەك دەكەین هەفتەی داهاتوو دەوامی پەروەردەی چەمچەماڵ رادەگیرێت."