راچڵەكین-
لەسنووری پارێزگای سلێمانی مەرج بۆ هاوردەكردنی دەرمان لەسنوورەكان دادەنرێـت و بەرپرسانی ئیدارەو تەندروستی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكەن، هەر كۆگا و دەرمانخانەو كۆمپانیایەكی بواری دەرمان پابەند نەبن بەمەرج و رێنماییەكان بەپێی یاسا روبەرووی رێكاری توند دەكرێنەوە.
لەكۆبوونەوەی نێوان ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی، د. سەباح نەسرەدین- بەرێوەبەری گشتی تەندروستی لەگەڵ كۆگاو كۆمپانیاكانی بواری دەرمان، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی هێنان و ساغكردنەوەی دەرمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامییەتی سلێمانی:" لەكۆبوونەوەكەدا،جەختكرایەوە لەوەی لەدەروازە سنورییەكان پشكنینی دەرمان توندتر بكرێنەوەو تەنیا رێگە بە هاوردەكردنی ئەو دەرمانانە بدرێت كە بەمەرج و رێنماییەكانی كوالیتی كۆنتڕۆڵدا تێپەڕ دەبێت، بەهەموو شێوەیەكیش رێگری لە هاتنەناوەوەی قاچاغی هەموو جۆرە دەرمانێك بگیرێت و هەر دەمانێك لەدەرمانخانەكان ببینرێت كە مۆڵەتی رێگەپێدانی نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی دەگیرێتەبەر، مەرجە هەموو دەرمانێك كە لە سنورەكانەوە دەهێنرێتە ناوەوەی هەرێمی كوردستان لە كۆگاكان و تا ئەو كاتەی دەگاتە دەرمانخانەكان بە ئوتومبێلی فێنك كەرەوە «بەراد» بگوازرێتەوە.
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند،لەچوارچێوەی رێكارەكان هەموو كارئاسانیەك بۆ كۆمپانیاكانی بواری دەرمان دەكرێت، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش رایگەیاند: بەووردی كار لەسەر ئەم كەیسی دەرمان دەكەین و لە هەوڵی چارەسەركردنی هەموو گرفت و كێشەكانی بواری دەرمانین لە سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی ، لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا رێكارەكان بەردەوام بن و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی باڵا بكرێت بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەو گرفتەكانی بواری دەرمان لە سلێمانی.وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای جێبەجێ كردنی دەستوور دەكات لەپێناو بەهێزكردنی پێگەی عیراق."