راچڵەكین
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دڵنیایی بە كەمئەندامان وخاوەن پێداویستی تایبەت دەدات كە موچەكانیان نابڕدرێت، راشیدەگەیەنێت: بەهیچ شێوەیەك باس لە بڕینی موچەو هاوكاری هیچ كەمئەندامێك نەكراوە.
راگەیاندنی وەزارەتی كارو كاروبای كۆمەڵایەتی، لە روونكردنەوەكدا كە ئەمڕۆ 1-9-2020 بڵاویكردووەتەو، ئاماژەی بەوەكردووە، وەك ھەوڵێك بۆ خزمەتكردنی ئەو موچەخۆرانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، وەزارەتەكەیان رێنمایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا، بڕین و دەستكاری لە دەرماڵەو موچەی ئەو موچەخۆرانەدا نەكرێت.
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، ھەرچەندە بەپێی یاسای چاكسازی نابێت كەسێك دوو موچە لە حكومەت وەربگرێت، بەڵام بڕیارە بە ھیچ شێوەیەك دەستكاری موچەی ئەو موچەخۆرانە نەكرێت كە ١٠٠ ھەزار دینار وەك ھاوكاریی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت رێنمایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە ئەو بڕە پارەیە بكرێتە دەرماڵەو نابڕدرێت.
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، جەختی لەوەشكردووەتەوە كە وەك چۆن ھەمیشە لە خزمەت خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بووەو داكۆكیكاری مافەكانیان بووە، بەھەمان شێوە دڵنیایی دەدات كە دەستكاری موچەی ئەو كەسانە ناكرێت و بە هیچ شێوەیەكیش باس لە بڕینی موچەو هاوكاری هیچ كەمئەندامێك نەكراوە و موچەكانیان نابڕدرێت.