راچڵەكین-
سەرۆككۆماری ئێران، مەرجی راگرتنی جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا دەكات و دەڵێت :" ئێمە هەمیشە لایەنگری ئاشتی بووین."
ئەمڕۆ هەیینی 20ی حوزەیرانی 2025 مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لەپۆستێكدا لەسەكۆی (ئێكس) نوسیوویەتی:" ئێمە هەردەم لایەنگری ئاشتیی و ئارامیی بووین، بەڵام لە دۆخی ئێستادا تاكە ڕێگا بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگە سەپێندراوە، ئەوەیە دوژمن بەبێ مەرج هێرشەكانی ڕابگرێت."
دەشڵێت:" دەبێت دڵنیایی تەواو بدرێت كە بۆ هەمیشە كۆتایی بە سەركێشییەكانی تیرۆریستە زایۆنیستەكان بهێنرێت. بە پێچەوانەوە وەڵامەكانمان بۆ دوژمن توندتر و پەشیمانكەرتر دەبن".