وەرزی چاندنی سەوزە پایزیەکانه
ڕاچڵهكین-
بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لەم بەروارەوە تا 10/ 9 باشترین کاتە بۆچاندنی سەوزە پایزیەکان لەماڵەکەی خۆت وەک کاهو ، قهرنابیت، کەلەرم ، پیاز بەتۆو یان بەفسقە ، تور بەهەموو جۆرەکانیەوە ، گێزەر ، وە هەموو سەوزەگەڵایەکانی تر بەمشێوەیە.
1_ کاهو، قرنابیت وکەلەرم بەشێوای هێڵ ماوەی شەتڵ بۆشەڵ 30- 40سم.
2-پیاز بەشێوەی هێڵ یان دوکان.
3- سەوزەگەڵایەکان بەشێوەی هێڵ یان دوکان.
4-گێزەر وتور بەشێوەی هێڵ یان دوکان.
5-کەرەوزی لاسک بەشێوەی هێڵ .
6-پەتاتە بەشێوەی هێڵ .
بەهۆی وردی تۆوەکانیانەوە باشترە کاهو ،قهرنابیت وکەلەرم بەشەتڵ پەروەردەبکرێن پاشان بگوازرێنەوە. ئەگەرپەینی ئاژەڵی بەکارنەهێنیت زەحمەتە بەرهەمی باشت هەبێت،ڕێگای ئاودانی دڵۆپاندن باشترینە.
ئا: کۆسارباقی نصرالله - ئەندازیاری کشتوکاڵ