زۆریش ناچار بویت ئه‌م بڕیارانه مه‌ده
ڕاچڵه‌كین-
زۆرجار بڕیاردان ژیانی مرۆڤ به‌ره‌و باشترین ئاڕاسته ده‌گۆڕێت و هه‌ندێكجار سه‌ر له‌به‌ری ژیان تێكده‌دات، پسپۆڕانی ده‌رونی ڕێنمووی هه‌موان ده‌كه‌ن له ژیانیاندا ئه‌م بڕیارانه نه‌ده‌ن چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت.
1-ڕازیكردنی دڵی هه‌موو كه‌سێك:
له‌خۆبایبوون نییه ئه‌گه‌ر هیچ كه‌س به باشتر له خۆت نه‌زانیت به‌ڵكو ئه‌مه ڕێزگرتنه له خودی خۆت ئه‌وه‌ت بیر بێت ئه‌و كاره‌ی ئه‌وانی دیكه ده‌یكه‌ن تۆش ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت و جگه له‌وه‌ش تۆ توانایه‌كی جادویت نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌رتن دڵیان ڕازی بكه‌یت.
2-به‌رگه گرتنی به‌د ڕه‌فتاری ئه‌وانی دیكه:
كاتێك په‌یوه‌ندیه‌كان ڕێزیان تیادا نه‌ما ئه‌وه لێی دوور بكه‌وه‌ره‌وه، سوكایه‌تی له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت قبوڵ مه‌كه و ڕێگه‌ش مه‌ده كه‌س له‌بری تۆ بڕیار له‌سه‌ر ژیانت بدات و ئه‌وه‌ی كه خراپه له ژیانت بیكه‌ره ده‌ره‌وه.
3- سوپاس نه‌كردن و به‌رز نه نرخاندنی هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكاریت ده‌كه‌ن:
ده‌توانن هاوكاریت نه‌كه‌ن و ڕه‌نگه هاوكاری كردنیان بۆ تۆ ئه‌رك نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه سوپاس گوزاربه به‌رامبه‌ر به هه‌ركه‌سێك كه ڕۆژێك چاكه‌یه‌كت به‌رامبه‌ر ده‌كات.
4-دانانی ڕێزگرتن به بابه‌تێكی نا پێویست :
ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڕێزی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ڕێزی لێ بگره و كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه.
5- ڕابردوو ژیانت وێران بكات:
ئه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌كه ده‌ڕوات چیتر له چركه ساتی ژیانت بیكه‌ره ده‌ره‌وه و ته‌نها وانه‌یه‌كی لێوه وه‌ربگره، تازه ڕابردوو ناگۆڕێت و كار بۆ گۆڕانی داهاتوت بكه.
6- ڕازی بوون بەهەموو ئه‌و شتانه‌ی توشت ده‌بێت:
كه‌متر له‌وه‌ی شایسته‌ی تۆیه پێی ڕازی مه‌به، كار بۆ خه‌ونه‌كه‌ت بكه كه شایه‌نی تۆیه.
7- دەست بەرداربوون لە خەون و ئاواتەكان:
هەرگیز دەستەبەرداری خەون و ئاواتەكانت مەبە و خۆت مەدەرە دەستی بێ هیوای چونكە بێ هیوای ژیان تاڵ دەكات .