ئەم پشکنینانە بۆ نەخۆشی شەکرە پێویسته
ڕاچڵهكین-
توشبووان به نهخۆشی شهكره زۆر پێویسته ئاگاداری ڕێژهی شهكری خوێنیان بن بۆ ئهوهی زیانیان بهرنهكهوێت و توشی برینی جهسته نهبن، دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە لهم بابهتهدا ئهو پشكنینانه باس دهكات كه پێویسته توشبووان به نهخۆشی شهكره بیكهن.
1-پشکنینی ئاسایی شەکره بە جیهازی شەکرەی ماڵەوە پێش نانی بەیانیان و ۲ كاتژمێر دوای نانی ئێوارە یان هەر کاتێک هەستی بە ناڕەحەتی کرد.
2-پێوانی فشاری خوێن (زەخت) و کێشی لەش هەموو مانگێک.
3-زوو زوو پشکنینی پێیەکان بۆ زانینی سوربونەوە و برین و قورحە، ئەنجامدانی دۆپلەری ڕەنگاوڕەنگی پێیەکان و ئەشیعەی تنوری پەلەکانی خوارەوە ئەگەر پێویستی کرد، بەتایبەتی ئەگەر ئازار و سڕبونی پێیەکان هەبێت.
4-پشکنینی شەکری کەڵەکەبو پێویسته پشكنینی تەراکمی ،سێ مانگی شەکرە (HbA1c)] هەموو سێ مانگ جارێک، لە شەکرەی سکپڕی پێویستە مانگانە ئەنجام بدرێ.
5-پشکنینی فرمانی گورچیلەکان بەخوێن و لەڕێگای میز بۆ زانینی پڕۆتینی ناو میز هەموو سێ مانگ جارێک
6-پشکنینی چەوریەکانی خوێن و ئەنزیمەکانی جگەر هەموو ٣-٦ مانگێک
7-پشکنینی چاو و تۆڕەی چاو ساڵی جارێک یان هەرکاتێک بینین تەڵخ بوو.
8-ئەنجامدانی ئیکۆی دڵ ساڵی جارێک یان هەرکاتێک ئازاری سنگ و هەناسەتوندی و دڵەکوتێ هەبێت.
9-سەردان کردنی پزیشکی دەروونی ئەگەر دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و قەلەقی زۆر هەبێت.
10-سەردانی پزیشکی تایبەتمەند پێش سکپڕبون و لەکاتی سکپڕی.