ڤیدیۆ: وێنه‌كێشێكی چینی ڕوخساری خۆی ده‌گۆڕێت بۆ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان
ڕاچڵه‌كین-
وێنه‌كێشان له خۆیدا هونه‌ر و داهێنانه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كاره‌كه بچێته سه‌ر ڕوخسار ئه‌وه پێویستی به ورده‌كاری زیاتر ده‌بێت.
گۆڤاری" نه‌ته‌وه" ی چینی گرته ڤیدیۆیی پیاوێكی بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوی " یویانگ" كه مامۆستای وانه‌ی هونه‌ره له شاری " تیانجین" له باكوری چین و وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له ئاژه‌ڵی له‌سه‌ر ڕوخساری خۆی كێشاوه زۆر به وردی و كارامه‌یی.
بۆ وێنه‌ی هه‌ر ئاژه‌ڵێك كه له‌سه‌ر ڕوخساری كێشاویه‌تی ئه‌و خواردنه ده‌خوات كه له‌لای ئه‌و ئاژه‌ڵه زۆر تایبه‌ته و به‌و جۆره‌ش ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردوه.