نرخی تەمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی

ئابوری

14/09/2020     ژمارەی بینراو 5341

راچڵەکین-

تا دێت نرخی تمەنی ئێرانی زیاتر دادەبەزێت، ئەمڕۆش نرخی 100دۆلار بەرامبەر 2 ملیۆن و  720 هەزار تمەنی ئێرانییە.

حاجی کامەران عەلی، خاوەنی نووسینگەی هێرۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە راچڵەکین-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020 نرخی 100دۆلار بەرامبەر 2 ملیۆن و 720 هەزار تمەنی ئێرانییە. لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، نرخی 100دۆلار بە دوو ملیۆن و 640 هەزار تمەنی ئێران بوو.

شارەزایانی ئابووریش پێشبینی دەکەن نرخەکەی لەوە زیاتریش دابەزێت، بەهۆی ئەو رەوشەی کە لە ئێران هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن