توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره شه‌ربه‌تی قتوو مه‌ده‌ن به منداڵه‌كانتان
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجلیكال دۆفال پسپۆڕی خۆراكه و هۆشداری له زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی قتوو ده‌دات له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان.
ئه‌م پسپۆڕه‌ی بواری خۆراك ده‌ڵێت" پێم وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵان نابێت سه‌ربه‌تی له قتونراو بخۆنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی سروشتی نییه و باشتریش وایه له‌جیاتی شه‌ربه‌تی قتوو میوه‌ی فرێشیان پێ بدرێت چونكه میوه‌كان به‌گشتی ڕیشاڵ له پێكهاته‌یاندا هه‌یه و ئه‌مه‌ش واده‌كات ئاستی شه‌كر له خوێنیاندا به‌رز نه‌بێته‌وه و جگه له‌وه‌ش زیان به كۆئه‌ندامی هه‌رسیان ناگه‌یه‌نێت كه هێشتا به ته‌واوه‌تی كامڵ نه‌بووه و به‌تایبه‌ت په‌نكریاس"
دكتۆره ئه‌نجلیكا ده‌ڵێت" خواردنی شیرینی قورسی و بارگرانی له‌سه‌ر په‌نكریاسی منداڵ دروست ده‌كات و خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی قتووش ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات و ڕێنموی دایكان و باوكان ده‌كات شه‌ربه‌تی فرێش بده‌ن به منداڵه‌كانیان چونكه پڕ له ڕیشاڵ و ڤیتامینی سوودبه‌خشه.