راچڵەكین -
ئەمڕۆ 15-9-2020 پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 70 پەرلەمانتار، پێشنیازە یاسای ماف و ئەركی نەخۆشی پەسندكرد.
پێشنیازەیاساكە لە 17 ماددە پێكهاتووە و چەندین مافی سەرەكی بۆ نەخۆش لەخۆگرتووە.
ئامانجە سەرەكییەكانی پێشنیازەیاسای ماف و ئەركی نەخۆش
- رێكخستنی ماف و ئەركی نەخۆش.
- بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نەخۆش سەبارەت بە ئەرك و مافەكانی.
- پەرەدان و گەشەپێدانی كەرتی تەندروستی و پاراستن و دابینكردنی مافی نەخۆش.
مافە سەرەكییەكانی نەخۆش
- باشترین و نوێترین جۆری پشكنین و چارەسەری پێویست.
- نەخۆش لە راگەیاندنەكان و سۆشیاڵمیدیا پیشان نەدرێت.
- پزیشك لە یەك كاتدا تەنیا یەك نەخۆش دەبینێت.
- وەرگرتنی رەزامەندیی نەخۆش پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
- هیچ جۆرە زانیارییەكی نەخۆش بێ رەزامەندی نادرێتە كەس.
- خستنەڕووی تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەر بۆ نەخۆش.
- میراتگر، یان پارێزەری نەخۆش مافی سكاڵا و داوای قەرەبووی هەیە.
ئەركی نەخۆش
- پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەكان.
- رێزگرتن لە كارمەند و دامەزراوە تەندروستییەكان.
- پاراستنی كەلوپەل و ئامێرەكانی نەخۆشخانە.
- پابەندبوون بە رێنمایی و ئامۆژگارییەكانی خزمەتگوزار.
پێشنیازە یاساكە جەخت لە پاراستنی مافی نەخۆش دەكاتەوە، بەڵام ئاماژە بەوەشدەكات دەبێت مافی پزیشك و كارمەندانی تەندروستیش بە باشترین شێوە پارێزراوبن.