هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ
ڕاچڵه‌كین-
هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ( واته ئیلتهاباتی میزەڵدان و گورچیلەكان) نه‌خۆشیه‌كی زۆر باوه،كه به‌هۆی چوونه ژووره‌وه‌ی میكرۆب بۆ ناو ڕێڕه‌وی میز دروست ده‌بێت.
له‌باری ئاسایی‌دا میزه‌ڕۆ هیچ میكرۆبێكی تێدانیه،به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ هۆكار به‌كتریای تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی میز ده‌چێت به‌ره‌و میزه‌ڵدان و له‌وێشه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ گورچیله‌كان و هه‌وكردنی ئه‌م ڕێڕه‌وه دروست ده‌بێت.
ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر باوه له ئافره‌تان ،كه به‌به‌راورد به پیاوان 50 جار زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبونیان به هه‌وكردنی میزه‌رۆِ هه‌یه، گرنگترین هۆكار بۆ هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ مانه‌وه‌ی میزه له میزه‌ڵدان، هه‌ر بۆیه میز ڕانه‌گرتن و زوو میز كردن هۆكارێكی باشه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه.
زۆر فاكته‌ری جۆراوجۆر ده‌بنه هۆی هێشتنه‌وه‌ی میز و هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ،وه‌كو:
1- گیران یان ته‌سكبوونه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی میز،بۆ نمونه به‌هۆی به‌ردی گورچیله یان به‌ردی میزه‌ڵدان،یان به‌هۆی گه‌وره‌بوونی پرۆستات و ته‌سكبونه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی میز، یاخود به‌هۆی زمانەی دەرچەی میز كە لە زگماكیەوە دروست دەبێت. له‌كاتی بوونی شێواوی ئه‌ندامی و شێرپه‌نجه له گورچیله‌كان و میزه‌ڵدان ئه‌گه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه زیاتر ده‌بێت.
2- هۆكارێكی تر بۆ مانه‌وه‌ی میز له ڕێڕه‌وی میز و دروست بوونی هه‌وكردنی میز تێكچوونی فرمانی كۆئه‌ندامی ده‌ماره وه‌كو پێكانی دڕكه‌په‌تك و نه‌خۆشی ڕەقبونی دەمارەكان، له‌كاتی بردنه ژووره‌وه‌ی ئامێرێك بۆ ناو ده‌رچه‌ی میز وه‌كو دانانی صۆنده‌ی میز یان له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ندێ پكشنین،ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی ڕێڕه‌وی میز زیاتر ده‌بێت.
لە نەخۆشانی سەر جێگا و لەو كەسانەش كە بەرگری لەشیان نزمە وەكو نەخۆشانی شەكرە و شیرپەنجە و ئەوانەش كە دەرمانی ستیرۆید و دابەزێنەری بەرگری بەكاردەهێنن ئەگەری هەوكردنی میزەڕۆیان زۆرە.
زۆر جار له‌كاتی هه‌وكردنی میزه‌ڵدان و گورچیلە،نه‌خۆشه‌كه هه‌ندێ ناڕه‌حه‌تی هەست پێدەكات وه‌كو میزه‌چۆركێ و ئازار و سووتانه‌وه له‌كاتی میزكردن،بوونی ئازاری ناو سك یان به‌رمیزه‌ڵدان.لەرز و تا و هێلێنج و ڕشانەوە،لە كەسانی بەسالاچوو هەوكردنی میزەڕۆ لەوانەیە ببیێتە هۆی بوورانەوە و تێكچوونی هۆش.
س: سەنتەری پزیشکی خێزانی