ڤیدیۆ: چیرۆكی ئه‌و ئافره‌ته‌ی دۆزه‌خیان پیشاندا
ڕاچڵه‌كین-
فرانسین ئه‌و خانمه‌یه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر چۆته دۆخێكه‌وه و وه‌ك خۆی باس ده‌كات دۆزه‌خیان پیشاندا به‌ڵام به‌ختی هه‌بووه كه زۆری نه‌خایاندوه و گه‌شتێكی كورت خایه‌ن بوو.
دوای به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر فرانسین چۆته دۆخی بێ هۆشیه‌وه و پزیشكه‌كان فریایی كه‌وتوون و جارێكی دیكه ژیانیان بۆ گه‌ڕاندۆته‌وه .
فرانسین باس له‌وه ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی له‌و خه‌ونه‌یدا بیخه‌نه گۆڕه‌وه چه‌ندین بونه‌وه‌ری سه‌یر ده‌وری جه‌سته‌یانداوه و ناویان" فریشته‌ی تاریكی" بووه و جه‌سته‌یان توند گرتوه و بردویانه‌ته شوێنێك پێی وتراوه دۆزه‌خ و باس له‌وه ده‌كات كه گوێی له ده‌نگی هاواری ئه‌و ڕۆحانه بووه كه له دۆزه‌خدا ئه‌شكه‌نجه‌دراون و دواتر بونه‌وه‌رێك ده‌ركه‌وتووه و باسی له‌وه كردوه كه ئه‌و نه‌مره و پرسیاری لێكردوه كێ ده‌په‌رستی؟ دوای ئه‌وه فرانسین هاتۆته‌وه هۆش خۆی و باس له‌وه ده‌كات كه له‌و چاوپێكه‌وتنه ته‌واو بووم و زانیم كه من چ تاوانێكم كردوه له ژیانمدا و پێیان وتم كه به‌هۆی ڕه‌فتاره‌كانمه‌وه من چۆن ئازاری ئه‌وانی دیكه‌م داوه.
زانست چۆن لێكدانه‌وه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كات؟
ئه‌م حاڵه‌ته به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دێت كه ده‌چنه "كۆما" ه‌وه كه پێی ده‌وترێت "مردنی سه‌ر جێگه" و فرانسین تاكه كه‌س نییه به‌م دۆخه‌دا تێپه‌ڕیبێت.
دكتۆر "سیم بارنیا" سه‌رۆكی به‌شی فراكه‌وتن له كۆلێژی پزیشكی لانگۆن له نیویۆرك ده‌ڵێت" ئه‌م حاڵه‌ته كاتێك ڕووده‌دات كه مێشك ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان.