دهۆك.. 211 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

کوردستان

15/09/2020     ژمارەی بینراو 280

راچڵەكین -

لە پارێزگای دهۆك، 211 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوەو رەوانەی ماڵەوە كرانەوە، تەندروستی شارەكەش رایدەگەیەنێت، لەئێستادا نزیكەی پێنج هەزارو توشبووی ڤایرۆسەكە لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ 15-9-2020 بڵاویكردووەتەوە، ئاشكرایكرد، 211 توشبووی كۆرۆنا دوای ئەوەی بە تەواوەتی چاكبوونەوەو ئەنجامی دوایین پشكنینیان نێگەتیف بووە، بڕیاردرا بنێردرێنە ماڵەوە.

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا دوو هەزارو 942 توشبووی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك چاكبوونەتەوە، بەڵام هێشتا چوار هەزارو 966 توشبووی ڤایرۆسەكە ماونەتەوەو لە نەخۆشخانەكاندا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن