وێنە.. تەرمی خێزانە کوردەکەی بەغدا دوای کوژرانیان

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 15476

راچڵەکین-

وێنەی ئەو خێزانە کوردەی کە شەوی رابردوو لە گەڕەکی مەنسوریەی بەغدا کوژران بڵاوکرایەوە.

درەنگانێکی شەوی رابردوو لە ناوچەی مەنسوریەی شاری بەغدا لە لایەن گروپێکی نەناسراوەوە خێزانێکی کورد لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا کوژران.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، خێزانەکە لە دایک و باوک و کچێک پێکهاتوون، کچەکە دەرچووی بەشی دەرمانسازییە و چالاکوانە و ناوی (شیلان دارا)یە، بەگوێرەی زانیاری پزیشکی دادی بەغدا بە ئەگەری 60% شیلان دەست درێژی کراوەتە سەر و هەردوو قاچی بڕدراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دایک و باوکیشی بە چەقۆ کوژراون و تا ئێستاش کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

خێزانەکە خەڵکی شاری سلێمانین و بڕیارە تەرمەکانیان بگەڕێندرێنەوە سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بە خاک بسپێردرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن