ڤیدیۆ: ته‌نێكی نامۆ له‌ئاسمانی نیوجیرسی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ی ترساندوه
ڕاچڵه‌كین-
پێگه‌ی "ئینسایده‌ر" ئاشكرای كردوه به‌شێك له دانیشتوانی ویلایه‌تی "نیوجیرسی" ئه‌مه‌ریكی پێیان وایه كه ساڵی 2020 ترسێنه‌رترین ساڵه به‌تایبه‌ت دوای بینینی ته‌نێكی نامۆ له ئاسمانی ناوچه‌كه‌یان به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت باڵۆنێكی تایبه‌ت به كۆمپانیای" گود ییه‌ر" ه.
هه‌ندێك كه‌س به هه‌ڵه‌دا چوون كه پێیان وابووه ئه‌م ته‌نه نامۆیه له بۆشایی ئاسمانه‌وه هاتووه و زۆر كه‌س ڤیدیۆیان بڵاوكردۆته‌وه .
وته‌بێژی كۆمپانیای " گود ییه‌ر" تایبه‌ت به پێگه‌ی "ئینسایده‌ر" باسی له‌وه كردوه كۆمپانیاكه‌یان باڵۆنێكی به‌كارهێناوه له شاری نیویۆرك و باكوری نیوجیرسی بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی دیمه‌نه‌كانی یاری تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی بكات له یاریگای"میتلایف " له نیوجیرسی.