ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئاشكرابوو

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 495

راچڵەكین -

لە دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێم، باس لە دۆخی سیاسی و ئابووری و هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 16-9-2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا، كە مستەفا سەید قادرو جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی پوختەیەكی دەربارەی دوایین بەرەوپێشچوونەكانی گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا پێشكەشكرد.
 
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەوە كرایەوە كە هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو ‌كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات.
 
هاوكات، دۆخی سیاسی و ئابووری و هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، لەو بارەیەشەوە سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكوەزیران، جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان لایە‌نە‌كان و تەبایی بۆ تێپەڕاندنی كێشە و قەیرانەكان كردەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن