ڤیدیۆ: به‌گوێگرتنی له قورئان له‌كاتی ماكیاج كردن بۆته جێگه‌ی باس
ڕاچڵه‌كین-
خانمه مۆدێل و فاشیۆنیستی سعودی ناودار" ئه‌لین سلیمان" دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك بۆته جێگه‌ی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌كاتی ماكیاج كردن‌دا گوێ له قورئان ده‌گرێت.
ئه‌لین ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له دوبه‌ی ده‌ژی و ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له سناپ چات بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتی ماكیاج كردن‌دا گوێ له سوره‌تی "البقره" ده‌گرێت به پێچه‌وانه‌ی خانمه مۆدێله‌كانی دیكه كه له‌كاتی تۆماركردنی ئه‌م جۆره ڤیدیۆیانه گوێ له گۆرانی پۆپ و بیانی ده‌گرن.
بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه بوون دوو به‌شن، كۆمه‌ڵێكیان پێیان وایه ئاساییه ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره و هۆكاره‌كه‌ی به‌هێزی ئیمانیه‌تی و به‌شێكی دیكه‌ش پێیان وایه ئه‌م خانمه گاڵته و سوكایه‌تی به قورئانی پیرۆزه‌وه ده‌كات.