نیشانه‌كانی دڵەڕاوکێی جیابونەوەی منداڵ لە دایکی

تەندروستی

18/09/2020     ژمارەی بینراو 431

نیشانه‌كانی دڵەڕاوکێی جیابونەوەی منداڵ لە دایکی

ڕاچڵه‌كین- 

ئه‌م حاڵه‌ته‌ قۆناغێکی گەشەی ژیری منداڵە کە لە تەمەنی ۸ بۆ ۱۰ مانگی دا دەردەکەوێت، لەوکاتەدا منداڵ بەجۆرێک هەست بەبوونی شتەکان وکەسەکانی دەوروبەری دەکات کە ئەگەر ئەو کەسەش لەبەرچاویا نەبێت ئەو دەزانێت کە هەیە ولەبیریدا دەمێنێت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئاوات پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان دیارترین نیشانه‌كان ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

ڕەنگە دایک زۆر نیگەران بێت بەم قۆناغە بەڵام لە ڕاستیدا جێی دڵخۆشیە بۆ خێزانەکە لەو ڕوەوە کە دەتوانین بڵێین منداڵەکە قۆناغێکی گەشەی ژیری بەدەستهێناوە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ دەوروبەری خۆیدا.

هەندێک لە نیشانەکان:
1- خووگرتن وهۆگربوون بە کەسی بەخێوکەرەوە (دایک ، باوك).

2- دەست بەجێ منداڵەکە دەست دەکات بەگریان کاتێک دایک ژورەکە بەجێیدەهێڵت، تەنانەت ئەگەر بۆماوەیەکی زۆرکەمیش بێت.

3- دایك ناتوانێت بەئاسانی وەکو پێشووتر منداڵەکە بخاتە جێگەی نووستنەکەی ومنداڵەکە بەرگری دەکات لەوەی دایبنێی‌.

4- لەخەوهەستانی شەوانەی زیاد دەبێت.

5- دڵەڕاوکێی منداڵەکە بەرامبەر کەسانی نەناسراو( کاتێک دەیخەیتە باوەشی کەسێکی تر دەست بەگریان دەکات).

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن