وێنه‌یه‌كی ناتنیاهۆ قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل" بینیامین ناتنیاهۆ" كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و فڕۆكه‌یه پاڵكه‌وتووه كه له واشنتنه‌وه پێی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئیسرائیل دوای واژۆ كردنی ڕێكه‌وتن نامه‌ی نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حره‌ین و وێنه‌كه‌ش كه‌ناڵێكی عیبری سه‌ره‌تا بڵاویكردۆته‌وه.
به‌شێك له ڕۆژنامه‌نوسه ئیسرائیلیه‌كان وێنه‌كه‌یان شه‌یر كردوه و ناتنیاهۆ له وێنه‌كه‌دا دیاره به پاڵكه‌وتووی كتێب ده‌خوێنێته‌وه.
ئیسرائیل ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو واژۆی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی "ئیمارات و به‌حره‌ین" ئیمزا كرد له كۆشكی سپی له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا و به ئاماده‌بوونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌نجامدرا.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌كه‌یان بینیوه و كۆمێنتیان له‌سه‌ر نوسیوه ستایشی ئه‌م سادده‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و به‌شێكی دیكه‌ش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م پیاوه هێنده سادده‌بێت.