مه‌سیح ده‌ستگیركرا
ڕاچڵه‌كین-
به‌رپرسانی ڕوسیا ئه‌فسه‌رێكی پێشوی هاتوچۆی ده‌ستگیر كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی كردۆته به‌رگی پێغه‌مبه‌ر مه‌سیح .
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه له‌ڕێی به‌كارهێنانی هه‌لیكۆپته‌ر چه‌ندین ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی چوارده‌وری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یاندا كه "سێرگی تۆرۆب" تیایدا ده‌ژی و شوێنكه‌وتوه‌كانی به "فیساریۆن" ناوی ده‌به‌ن ده‌ستگیركرا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوكاره‌كانی .
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كات "سێرگی" به تۆمه‌تی دروستكردنی ڕێكخراوێكی ئاینی نا په‌سه‌ند و لێسه‌ندنی پاره له شوێنكه‌وتوه‌كانی تاوانباره و ئه‌م گه‌نجه قژ ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشیه له‌ڕێی هێزێكی تایبه‌ت كه ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌رێوه چووه.
سێرگی ساڵی 1989 كاره‌كه‌ی خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ له‌ده‌ستداوه دوای ڕوخانی سیستمی سۆڤیه‌تی و له ساڵی 1991 ه‌وه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌ناوی" كڵێسای په‌یمانگای كۆتای" دروستكردوه و هه‌زاران كه‌س شوێنكه‌وتوین.