ڤاكسینی كۆرۆنا نیو ملیۆن ماسی قرش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
چالاكوانانی ژینگه ترسی خۆیان له‌باره‌ی له‌ناوچوونی نیو ملیۆن ماسی قرش ده‌ربڕیوه چونكه ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان ده‌ری خستوه به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی نیو ملیۆن قرش به‌هۆی ئه‌و مادده زه‌یتیه‌ی زاناكان بۆ توێژینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا پێویستیانه و له جگه‌ری ماسیه‌كان ده‌رده‌هێندرێت.
یه‌كێك له‌و پێكهاته سه‌ره‌كییه‌ی كه به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا پێویستیه‌تی بریتیه له مادده‌ی" سكوالین" كه جۆرێك زه‌یتی سروشتیه و له جگه‌ری ماسی قرش ده‌رده‌هێندرێت.
مادده‌ی سكوالین له ئێستادا وه‌ك مادده‌یه‌كی هاوكاری له بواری پزیشكیدا به‌كارده‌هێندرێت و چالاكی ڤاكسینه‌كه باشتر ده‌كات و له ئێستادا كۆمپانیای" گلاسكۆ سمیس كلاین" مادده‌ی سكوالین به‌كارده‌هێنێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزاش به‌كاریده‌هێنێت و مانگی 5 ی ئه‌مساڵ ئه‌م كۆمپانیایه ئاشكرای كرد كه ملیارێك یه‌كه‌ی له‌م مادده‌یه پێویسته بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی.
بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ته‌ن له‌مادده‌ی سكوالین پێویسته جگه‌ری 3 هه‌زار ماسی به‌كاربهێندرێت و ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رتاسه‌ری دانیشتوانی جیهان ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێندرێت ئه‌وه پێویسته 250 هه‌زار ماسی قرش له‌ناو ببرێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی مادده‌ی سكوالین.