راچڵەکین-
بڕیارە سبەینێ پارەی گەنمی جوتیارانی شارەزوور دابەشبکرێت کە بڕەکەی یەک ملیار و ٦٥٥ ملیۆن دینارە.
بانکی سەیدسادق ئاگاداری جوتیارانی شارەزور دەکاتەوە کە سبەینێ بەشێک لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵێ ٢٠٢٠ دابەشدەکرێت لە بانکی سيدسادق.
هاوکات سایلۆی سەیدسادقیش بڵاویکردوەتەوە، سبەینێ سێشەممە ٢٩/٩/٢٠٢٠ دەست دەکەن بە دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تا ژمارە کارتی ٣٥٠ دابەشدەکرێت کە بڕەکەی یەک ملیار و ٦٥٥ ملیۆن دینارە.