چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ خۆپاراستن له توشبوون به ڤایرۆسه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆر ڤلادیمێر زایتسیف پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و گوێ و لوت چه‌ند ڕێنماییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه یارمه‌تیده‌رن بۆ خۆپاراستن له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ڤایرۆسیه‌كان مه‌رج نییه هه‌موان ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسین وه‌ربگرن و ده‌شكرێت له‌ڕێی سوود وه‌رگرتن له چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌موان خۆیان له توشبوون به ڤایرۆس خۆپارێزی بكه‌ن"
1- شله‌مه‌نی زۆر بخۆره‌وه:
له‌كاتی زۆر خواردنه‌وه‌ی چا هه‌مه‌چه‌شنه‌كان و ئاو و شله‌مه‌نیه‌كان ڤایرۆسه‌كان به‌رگه ناگرن و له‌ناوده‌چن.
2-بڕی پێویست ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه ڤیتامین C تیادایه:
ته‌واوی میوه مزره‌مه‌نیه‌كان و كیوی و كه‌له‌رم ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌م ڤیتامینه و ئه‌و كاته‌ش كه لیمۆ یان سندی بۆ ئاو یان چا زیاد ده‌كه‌یت ئه‌وه سووده‌كه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه.
3-خواردنی سه‌وزه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان زۆر به‌سووده بۆ چالاككردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه له‌وه‌ش ڤیتامین وه‌ك پێویست به له‌ش ده‌گات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ركات هه‌ستت كرد به‌خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستیت و نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشییه ڤایرۆسیه‌كانت تیادا ده‌ركه‌وت زوو سه‌ردانی پزیشك بكه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی پێویست وه‌ربگریت.