عێراق.. 70 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

29/09/2020     ژمارەی بینراو 318

راچڵەكین -

لە عێراق 70 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، زیاتر لە چوار هەزارو 720 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، چوار هەزارو 724 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا چوار هەزارو 28 توشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هاوكات 70 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 358 هەزار و 290 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ نۆ هەزارو 122 توشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووانیش گەیشتە 288 هەزار و 821 كەس، كە دەكاتە رێژەی 80.5%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن