ڤیدیۆ: ڕیكلامێكی ترسێنه‌ر له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
چه‌ند دیمه‌نێكی ڕیكلامێك كه حكومه‌تی سكۆتله‌ندا وه‌ك هۆشداری بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌می هێناوه ترسێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت و مه‌به‌ست لێی هۆشداری هاوڵاتیانه له‌باره‌ی گرتنه به‌ری ڕێ‌و شوێنی پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له ڤیدیۆكه‌دا گه‌نجێكی توشبوو به كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر لوتی بۆیه‌یه‌كی ڕه‌نگ سه‌وز هه‌یه و چا بۆ یاپیره‌ی ئاماده ده‌كات و ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن ڤایرۆسه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه له چێشتخانه و كه‌لوپه‌له‌كانی ناو چێشتخانه و كاتێك كه‌س نازانێت ئه‌م گه‌نجه توشی كۆرۆنا بووه ده‌ستكاری ئه‌و كه‌لوپه‌له پیسبوانه ده‌كات ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ ده‌گوێزرێته‌وه.
كۆتایی ڤیدیۆكه هه‌ڵگری په‌یامێكه" ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ خۆشه‌ویستانت مه‌گوازره‌وه " ئه‌مه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێنمایی دیكه كه سه‌ره‌كین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.