زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر نه‌خۆشی گرێی غودە

تەندروستی

30/09/2020     ژمارەی بینراو 3089

زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر نه‌خۆشی گرێی غودە


ڕاچڵه‌كین-

گرێی غودە نەخۆشیەکی دەگمەن نییە، نزیکەی ٥٪ی خەڵکی هەیانە، زیاتر لە ئافرەتان هەیە، زۆربەی جار گرێکە بێ وەیە و مەترسی نیە بەڵام هەندێ جاریش مەترسی شرپەنجەی لێ دەکرێت، دكتۆر داهات پسپۆری هەناوی و شەکره و نەخۆشیەکانی دڵ له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر نه‌خۆشی گرێی غوده‌ باس ده‌كات.

1- هۆکاری گرێی غودە لەوانەیە پەیوەندی بە هەوکردنی غودە و کەمی ئایۆدین و خواردن و بەکارهێنانی هەندێ دەرمانەوە هەبێ وەکو کۆردارون و لیپیەم و دەرمانەکانی دابەزاندنی غودە.

2- زۆرجار گرێی غودە هیچ نیشانەیەک دروست ناکات بەڵام ئەگەر نەخۆشەکە ناڕەحەتی زۆربوو وەکو ئازار و دەنگ نوسان و گران قوتدانی خواردن،پێویستە بە گرنگیەوە سەیر بکرێت.

3- ئەو کەسانەی چارەسەری تیشکیان بۆ سەر و مل وەرگرتوە، پێشینەی شێرپەنجەیان هەیە لە خانەوادەکەیان، لیمفەگرێکانیان ئاوساوە، فەحسی غودەکەیان تێکچووە، لەو نەخۆشانەش تەمەنیان لە ۲۰ ساڵ کەمترە یان لە ٦۰ ساڵ زیاترە پێویستیان بە پشکنینی زیاترە چونکە گومانی شێرپەنجەیان لێ دەکرێت.

4- بۆ گرێی غودە هەندێ پشکنین پێویستە وەکو سۆناری غودە، پشکنینی خوێن بۆ غودە، وەرگرتنی پارچەیەک لە گرێیەکە بە دەرزی (زەرعی گرێیەکە)، هەندێ جار ئەشیعەی میفراس و ئەشیعەی موگناتیسی پێویستە.

5- زۆر جار گرێی غودە پێویستی بە چارەسەرێکی تایبەت نابێت تەنها سێ مانگ جارێک متابعە ئەکرێت لە ڕێگەی سۆناری غودە و پشكنینی خوێنەوە.

6-هەندێ جۆری گرێی غودە پێویستی بە حەبی ڕێکخستنەوەی هۆڕمۆنی غودە ئەبێت، هەندێ جاریش پێویستی بە نەشتەرگەری و چارەسەری تیشکی ئەبێت.

-گرێی غودە لەکاتی سکپڕیدا:
زۆرجار لەکاتی سکپڕیا گرێی غودە هەم ژمارەکەی هەم قەبارەکەی زیاددەکات، هەموو کاتێک پێویست دەکات پارچەیەکی لێوەرگیرێت و بینێرن بۆ زەرع چونکە مەترسی شێرپەنجەی زۆرە، ئەگەر پێویستی بە نەشتەرگەری بێت لە سێ مانگی دووەمدا دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن