ڤیدیۆ: ئافره‌تێك دوای 2 ساڵ له ونبوونی له ده‌ریادا دۆزرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
هه‌موان به موعجیزه وه‌سفی ده‌كه‌ن، ڕاوچیه‌ك ئافره‌تێكی له ناوه‌ڕاستی ده‌ریایه‌ك له كۆڵۆمبیا دۆزیه‌وه ئه‌ویش دوای دوو ساڵ له ونبوونی له خێزانه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ئه‌م ئافره‌ته ماوه‌ی دوو ساڵه نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندی بكات به خێزانه‌كه‌یه‌وه دوای ونبوونی و شه‌ممه‌ی پێشوو له كه‌نار ئاوه‌كانی شاری بۆیرتۆ كۆڵۆمبیا له ئه‌تلانتیكۆ دۆزرایه‌وه.
ڕاوچیه‌ك به‌ناوی ڕۆلاندۆ فیسبال ئه‌م خانمه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه له دۆخێكی لاوازی و ساردبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شیدابووه چونكه ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ناو ئاوی ده‌ریاكه‌دا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 46 ساڵه 8 كاتژمێر له‌ناو ئاودا ماوه‌ته‌وه و دوای ڕزگاركردنی باسی له‌وه كردوه ویستویه‌تی خۆی بكوژێت دوای ئه‌وه‌ی 20 ساڵ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئازار دراوه و دوای ڕزگاربوونی سوپاسی خودای كردوه كه ڕزگاری كردوه .