شاسوار عەبدولواحید راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 503

راچڵەكین-

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: "ئیدانەی هەموو هێرشێك دەكەین بۆسەر نێردە دیبلۆماسییەكان چ لە هەولێر یان بەغدا بێت."

شاسوار عەبدولواحید، لەبەشێكی راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە"هەر لایەنێكی سیاسی دژی ئەم كاروكردەوانە نەوەستێتەوە هیچ رێزێكی بۆ سەروەری و ئاشتی و ئاسایشی عێراق نییە."

شەوی رابردوو، شەش مووشەك بەئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوژێران، بەڵام بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بێت، مووشەكەكان هیچ ئامانجێكیان نەپێكاوەو زیانیان لێنەكەوتووەتەوە.

دواتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد:" مووشەكەكان لە سنووری (برگلە) لە نێوان گوندەكانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لەسەر پیكابێك هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەكەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن