لاهور شێخ جەنگی لەسەر هێرشە مووشەكییەكەی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 897

راچڵەكین-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت، هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر جێگەی قبوڵكردن نیە و چاوپۆشی لێناكرێت.

لاهور شێخ جەنگی، لەجریوەیەكدا رایگەیاندووە:" هەرێمی كوردستان نابێتە مەیدانێك بۆ یەكلاییكردنەوەی شەڕ و پێكدادانەكان."

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داواشدەكات لێكۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە بكرێت و ئەنجامدەرانی بەسزا بگەیەندرێن.

شەوی رابردوو، شەش مووشەك بەئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوژێران، بەڵام بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بێت، مووشەكەكان هیچ ئامانجێكیان نەپێكاوەو زیانیان لێنەكەوتووەتەوە.

دواتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد:" مووشەكەكان لە سنووری (برگلە) لە نێوان گوندەكانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لەسەر پیكابێك هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەكەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی."


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن