راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكات لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی نمە باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای ھەولێر ھەور و سبەیشی لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و ئەگەری بارانبارینیشی لە ناوچە شاخاوییەكان و سنوورییەكاندا ھەیە.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی ھەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی پێشبینیكردووە كە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردابێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنوورییەكان نمەباران دەبارێت.