چوار كەس لە كەركوك كوژران

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 278

راچڵەكین-

لە دوو رووداوی جیاوازدا لە شاری كەركوك چوار كەس كوژران كە یەكێكیان كچێكی تەمەن ٢٤ ساڵە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لە لایەن براكەیەوە كوژراوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بۆ راچڵەكین وتی، كاتكۆ ٧:٣٠ی خولەكی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە کچێكی تەمەن ٢٤ ساڵ لەلایەن براكەیەوە دەكوژرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی:" ئەو خێزانە خەڵكی دوزن، بەڵام لە گەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك دادەنیشن و تا ئێستاش بكوژەكە دەستگیرنەكراوە".

هەروەها لە رووداوێكی دیكەدا لە ناحیەی لەیلان-ی سەر بە پارێزگای كەركوك سێ ئەندامی خێزانێك كە ئاوارەی موسڵن لە كێڵگەیەكی پەلەوەری كاردەكەن ژمارەیەك چەكدار لە كاتی خەودا چوونەتە سەریان و كووشتویانن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن